Home » هەواڵ » کوردستانی » ژمارەیەك هەلی كار لە سلێمانی راگەیەندرا
هەلی كار

ژمارەیەك هەلی كار لە سلێمانی راگەیەندرا

سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای ئەندازیارانی كشتوكاڵی ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری سەرپەرشتیكردنی نوسینگە كشتوكاڵییەكان لەلایەن ئەندازیارانی كشتوكاڵییەوە دەرفەتی كاری بۆ ژمارەیەك لە ئەندازیارانی كشتوكاڵی دروستكردووە.

پێشڕەو سەعید سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای ئەندازیارانی كشتوكاڵی ڕایگەیاند، بڕیاری سەرپەرشتیكردنی نوسینگە و فرۆشگا كشتوكاڵییەكان لەلایەن ئەندازیارانی كشتوكاڵییەوە، سەرەڕای ئەوەی رێگربووە لە فرۆشتنی هەندێك مادەی خراپ و شێوازی بەكارهێنانی نادروست، بەهۆیەوە بەشێك لەو دەرچووانەی بەشی كشتوكاڵی كە دەرفەتی دامەزراندنیان نەبووە بوون بەخاوەنی هەلی كار.

لای خۆشیەوە ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، چاودێریكردنی پڕۆژە و نوسینگە كشتوكاڵییەكان بەبەشێك لە ئەركی خۆمانی دەزانین و توانیومانە تا ڕادەیەكی باش هەلی كار دروست بكەین و لەڕووی كوالێتیشەوە چاودێری دەرمان و بەرهەمە كشتوكاڵییەكان بكەین.

وتیشی”لیژنەی تایبەت بە بواری دەرمان و مادەقڕكەرە كشتوكاڵییەكان كە سەر بە لیژنە هاوبەشەكانە، كاری زۆر باشیان كردووە و سەرەڕای پێدانی ڕێنمایی كشتوكاڵی، ڕۆڵیان لە كەمكردنەوەی دەرمانە زیانبەخشەكاندا هەبووە كە هەندێك لە نوسینگە كشتوكاڵییەكان بە جوتیارانیان دەفرۆشت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.