Home » هەواڵ » کوردستانی » کەشناسی ڕێژەی باران بارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڕاگەیاند
بارینی باران

کەشناسی ڕێژەی باران بارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكان بۆ دۆخی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ‌ بڵاودەكاتەوە و ڕێژەی بارینی باران-یش ئاشكرادەكات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاپۆرتێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (هیوای کورد) هاتووە ڕایگەیاندووە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لەناوچە جیاجیاكانی هەرێم بە ڕێژەی جیاواز باران باریووە، لە ناو سەنتەری پارێزگای هەولێر 5.6 ملم و سلێمانی 2.6 ملم و دهۆك 5 ملم و كەركوك 1.1 ملم و هەڵەبجە 0.9 ملم باریووە.

ڕاشیگەیاندووە، زۆرترین ڕیژەی باران بارین لەو ماوەیەدا لە شارۆچكەی ڕانیە 17 ملم و دینارتە 13.2 ملم و ئامێدی 12.4 ملم و سۆران 10 ملم باریووە.

كەشناسی هەرێم سەبارەت بە دۆخی كەشوهەوای ئەمڕۆ ئاماژەی بەوەكردووە، ئاسمانی شارەكانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگاكان بەڕێژەی زیاتر لە ناوچە بەرزەكان و بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییە سنورییەكان.

ڕاشیگەیاندووە، خێرایی با لەسەرخۆدەبێت لە خێرایی5-20 كم لە كاتژمێرێكدا و مەودای بینین 6-10 كم دەبێت.

سەبارەت بە سبەینێ‌ شەممە ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەكان و نمە باران لە چەند شوێنێك دەبارێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.