Home » هەواڵ » کوردستانی » ئەڵمانیا ژمارەیەك ڕاوێژكاری سەربازی ڕەوانەی هەولێر دەكات 
سوپای ئەڵمانیا

ئەڵمانیا ژمارەیەك ڕاوێژكاری سەربازی ڕەوانەی هەولێر دەكات 

سەرەڕای بڕیاری ڕاگرتنی مەشق و ڕاهێنان بە هێزە عیراقییەكان لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ناتۆ، ئەڵمانیا بڕیاریدا ژمارەیەك ڕاوێژكاری سەربازی ڕەوانەی عیراق بكات.

سیمۆن هوفمان، فەرماندەی جێبەجێكردن لە سوپای ئەڵمانیا بە ئاژانسەكانی هەواڵی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، كە تا ئێستا ئێمە بەردەوامین و تەنها بە گۆڕینی دۆخی عیراق ناوەستین لە كارەكانمان.

ڕاشیگەیاندووە، كە 60 شارەزای سەربازی لە تورگیلۆفی سەر بە ولایەتی مەكڵنبۆگ فۆربومرانیای ڕۆژئاوا ڕەوانەی عیراق دەكەن و لە هەولێر بڵاودەكرێنەوە، هەروەها لە بنكەیەكیش، كە بە دووری 30 كیلۆمەتر دەكەوێتە باكوری بەغدای پایتەختی عیراق..

جەختیشی كردۆتەوە، كە بەم زووانە ئەو ڕاوێژكارە سەربازیانە بەشێوەی گروپ ڕەوانەی عیراق دەكرێت لە پڕۆسەیەكی بەردەوامدا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.