Home » هەواڵ » کوردستانی » باندێکی بازرگانیی نێودەوڵەتیی لە هەولێر ده‌ستگیركران
ده‌ستگیركردنی باندێکی بازرگانیی

باندێکی بازرگانیی نێودەوڵەتیی لە هەولێر ده‌ستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لە ئاسایشی هەولێر رایگه‌یاند،  باندێکی بازرگانیی نێودەوڵەتیی ده‌ستگیركراون.

 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لە راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه‌، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان چالاکییەکەیان ئەنجامداوە و سەرەڕای دەستگرتن بەسەر ئەو بڕە لە ماددەی هۆشبەر سێ تۆمەتباریش دەستگیرکراون.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، “130 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری هێرۆین ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان راشیگه‌یاندووه‌، تۆمەتبارەکان بەپێی یاسای 14ـی ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رەوانەی دادگا کراون.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.