Home » هەواڵ » عێراق » ترەمپ، پلانی حكوومەتەكەی لەبارەی عێراق ئاشكرا دەكات
ترەمپ

ترەمپ، پلانی حكوومەتەكەی لەبارەی عێراق ئاشكرا دەكات

لەوكاتەی مشتومڕێكی زۆر لەبارەی بوونی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق هەیە، پلانێك هەیە بۆ زیادكردنی رۆڵی هاوپەیمانی ناتۆ و كەمكردنەوەی رۆڵی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا پلانی حكوومەتەكەی لەبارەی عێراق ئاشكرا دەكات و ئاماژە بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی سەربازانی ئەمەریكا لە عێراق دەكات.

ئەمەریكا هاوپەیمانی ناتۆ دێنێتە پێشەوە

تڕەمپ ئەمڕۆ چوارشەممە لە تویتێكدا نووسیویەتی، سەبارەت بە بڕیاری جەنگ لە عێراق كە بڕیارە سبەی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا دەنگی لەسەر بدرێت، ژمارەی سەربازانمان لەوێ گەیشتووەتە پێنج هەزار و ئەو ژمارەیە كەم دەكەینەوە، بۆیە دەمەوێ هەمووان بە كۆماری و دیموكراتەكان بەدڵیانەوە دەنگ بۆ وڵاتەكەیان بدەن.

ئەو تویتەی ترەمپ هاوكات لەگەڵ نیازی لیژنەی كاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا بۆ سازكردنی دانیشتنێك بە ئامادەبوونی مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوە بۆ شایەتیدانی لە دانیشتنێكی تایبەت بە سیاسەتی ئەمەریكا لەبەرانبەر عێراق و ئێران و بوونی سەربازی ئەمەریكا لە عێراق.

ئەمڕۆ ئاژانسی رۆژنامەوانی فڕەنسا باسی لە چەند سیناریۆیەك كرد لەبارەی بوونی رۆڵی نوێی هاوپەیمانی ناتۆ لە عێراق لەدوای بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق لەدژی بوونی هێزەكانی ئەمەریكا و دوو بەرپرسی رۆژئاوایی دەڵێن كە عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی حكوومەتی كاربەڕێكەری عێراق داوای داڕشتنی چەند بژارەیەكی لێ كردوون سەبارەت بە زیادكردنی رۆڵی هاوپەیمانی ناتۆ لە عێراق و كەمكردنەوەی رۆڵی ئەمەریكا و نەیارانی ئەمەریكایش لە عێراق بەوە رازی بوونە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.