Home » هەواڵ » کوردستانی » جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان چەند پرسێک تاوتوێ دەکات
لۆگۆی گۆڕان

جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان چەند پرسێک تاوتوێ دەکات

سبەینێ پێنج شەممە جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە و تاوتوێ چەند پرسێکی ناوخۆی بزوتنەوەکە و هەرێمی کوردستان دەکات.

جەمال حاجی محەمەد سەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ، کۆبونەوەکە کاتژمێر 11:00دەستپێدەکات و تەوەری یەکەمی کۆبونەوەکە تاوتوێکردنی دۆخی ئێستای هەرێم و عێراق و ناوچەکەیە، کە ئێستا بە دۆخێکی ناهەمواردا تێپەڕدەبێت.

وتیشی، تەوەری دووەم باسکردنە لە کاروباری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان و پڕکردنەوەی شوێنی ئەو ئەندامانەی جڤاتی گشتی کە کۆچی دوایییان کردوە یان وازیان هێناوە.

سەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشکراشیکرد، رۆژی شەممەى داهاتوو جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە و  رێکخەری ئەو ژوورانە دەستنیشان دەکات کە تا ئێستا رێکخەرییان نیە.

ئەمە دووەمین کۆبونەوەی جڤاتی گشتییە لە دوای هەڵبژاردنەوەی خانەی راپەڕاندن و رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.