دەستەی حەشدی شەعبی ڕەتیكردەوە، هیچ كەسێك بۆ پۆستەكەی ئەبومەهدی موهەندیس دیاری كرابێت.
دەستەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا باسی لەوەكردووە، دەنگۆی ئەوە بڵابووەتەوە، كە ئەبوعەلی بەسری، كاندیدكرابێت بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، بەڵام ئەوە دەنگۆیە و دورە لە ڕاستییەوە.
هەر لە ڕونكردنەوەكەدا باس لەوەكراوە، پێویستە دەزگاكانی ڕاگەیاندن وردبینی زیاتر بەكاربهێنن پێش بڵاوكردنەوەی هەواڵەكانیان.
ئەبومەهدی موهەندیس لەگەڵ قاسم سولەیمانیدا لە ڕۆژی 3ی ئەم مانگە لەلایەن فڕۆكەیەكی ئەمریكاوە لە فڕۆكەخانەی بەغدا كرانە ئامانج و كوژران.