Home » هەواڵ » عێراق » حەشدی شەعبی هه‌واڵی كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی ره‌تده‌كاته‌وه‌
لۆگۆی حەشدی شەعبی

حەشدی شەعبی هه‌واڵی كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی ره‌تده‌كاته‌وه‌

حەشدی شەعبی عیراقی رەتیدەكاتەوە یەكێك لە سەركردەكانی لە پرۆسەیەكدا كوژرابێت و تەئكیدیش دەكاتەوە ئەو هەواڵ و وێنانەی بڵاوكراونەتەوە ساختەن.

دوای ئەوەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان هەواڵ و وێنەو ناسنامەی سەركردەیەكی حەشدی شەعبی بڵاوكرایەوە، كە گوایە لە ناوچەی سەدر كوژراوە، دەستەی حەشدی شەعبی لەوبارەیەوە رونكردنەوەی داوە و رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی بڵاوكراونەتەوە ناڕاستن و هەڵبەستراون.

ئاماژە بەوەشدراوە، پێویستە هەواڵ و زانیاری لە سەرچاوەی فەرمییەوە وەربگیردرێن، بەتایبەتی وێنەی ئەو ناسنامەیەی بڵاوكراوەتەوە بەهیچ شێوەیەك لە دەستەی حەشدی شەعبی تۆمار نەكراوە.

شەوی رابردو هەواڵی ئەوە بڵاوبۆوە، كە ئامر لیوای حەشدی شەعبی لە كەربەلا بەناوی تاڵب عەباس عەلی ئەلساعدی بەهۆی كێشەیەكەوە لە مەدینە سەدری بەغدا كوژراوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.