Home » هەواڵ » کوردستانی » سبەینێ پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی دەدات
پەرلەمانی کوردستان

سبەینێ پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی دەدات

بڕیارە سبەینێ پێنج شەممە پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی بدات.

دوای دوو رۆژ گفتوگۆ کردن لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی، خوێندنەوەی دووەم بۆ هەموو بڕگە و ماددەکانی پرۆژەیاسای چاکسازی کرا و بڕیارە سبەینێ دەنگی لەسەر بدرێت.

دوێنێ سێشه‌ممه‌، 15/1/2020 لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌كانی به ‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم، کۆبوونەوە بۆ دارشتنه‌وه‌و پوختكردنه‌وه‌ی پێشنیاز و سەرنجه‌كانی په‌رله‌مانتاران له‌باره‌ی مادده‌و بڕگه‌كانی پرۆژه‌كه ‌و ئاماده‌كردنی راپۆرتی كۆتایی بۆ ئه‌نجامدانی رێككاره‌ یاساییه‌كانی”.

سه‌رۆكی په‌رله‌مان لە نوسراوێکدا رایگەیاند، كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌رۆی سبەینێ پێنجشه‌ممه‌ ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای‌ چاكسازی.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.