Home » هەواڵ » جێهان » سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر كۆبوەوە 
مەسرور بارزانی و جێگری سەرۆكوەزیران قەتەر

سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر كۆبوەوە 

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیی جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر كرد و لە كۆبونەوەیەكدا، باردودۆخی عیراق و ناوچەكە تاوتوێكرا و جەختیان لە سەر ئارامكردنەوەی دۆخی عیراق و نەهێشتنی گرژی لە ناوچە كردەوە.

ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 15-1-2020 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە محەممەد بن عەبدولرەحمان ئالسانی، جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر كرد، لە دیدارێكدا باردودۆخی عیراق و ناوچەكە تاوتوو كرا و جەخت لە سەر ئارامكردنەوەی دۆخی عیراق و نەهێشتنی گرژی لە ناوچە كرایەوە.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، لە كۆبونەوەكەدا سەرۆكی حكومەت باسی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتەكەی كردووە، كە دەیەوێ گرنگی بە هەموو كەرتەكان بدات و ئابووری هەرێمی كوردستان هەمە چەشن بكات، هەروەها لە ڕێگەی ئاسانكاری پێویستەوە پەرە بە وەبەرهێنانی ناوخۆ و دەرەكی بدات.

هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، ستایشی سەقامگیریی ئاسایش و گەشەسەندنی هەرێمی كوردستانی كرد و ئامادەیی وڵاتەكەشی بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا بە تایبەتی لە بواری بازرگانی دەبڕی.

محەممەد بن عەبدولرەحمان ئالسانی ڕاشیگەیاندووە، دەرفەتێكی باش هەیە بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنان و هاتنی وەبەرهێنەرە قەتەرییەكان بۆ هەرێمی كوردستان.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.