Home » هەواڵ » عێراق » “عێراق هیچ رێكکه‌وتنێكی نوێ بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا واژۆ ناكات”
سه‌عد حه‌دیسی

“عێراق هیچ رێكکه‌وتنێكی نوێ بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا واژۆ ناكات”

وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، وڵاته‌كه‌ی له‌ئێستادا هیچ رێكکه‌وتنێكی نوێ بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا واژۆ ناكات، دەشڵێت، حكومه‌ت پابه‌نده‌ به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان بۆ به‌جێهێشتنی خاكی عێراق له‌لایه‌ن هێزی سه‌رجه‌م وڵاتانی بیانی.

سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق به‌ CNNی راگه‌یاندوه‌، “تا ئێستا حكومه‌ت پابه‌نده‌ به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان بۆ به‌جێهێشتنی خاكی عێراق له‌لایه‌ن هێزی سه‌رجه‌م وڵاتانی بیانی، ئه‌و هێزانه‌ش ته‌نها ئه‌مریكا ناگرێته‌وه‌ به‌ڵكو هێزی سه‌رجه‌م وڵاتان ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ ئێستا ئاماده‌ییان له‌عێراقدا هه‌یه‌”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ رێكکه‌وتنێكی نوێ له‌نێوان ئیداره‌ی ئه‌مریكاو حكومه‌تی عێراق نیه‌ به‌ئاڕاسته‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ عێراق، به‌ڵكو “رێگه‌ی راست” جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانه‌ له‌ئێستادا.

پێنجی ئه‌م مانگه‌، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبونی  168 پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی شیعەکان و بەبێ ئامادەبونی فراکسیۆنە کوردستانییەکان و زۆرینەی پەرلەمانتارانی سونە یاسای دەركردنی هێزە بیانیەكانی لەعێراق پەسەندكرد.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.