Home » هەواڵ » جێهان » عەبدولمەهدی بۆ باڵیۆزی ئەمەریکا: پێویستە بڕیاری کشانەوەی هێزە بیانییەکان جێبەجێ بکرێت
عادل عەبدولمەهدی

عەبدولمەهدی بۆ باڵیۆزی ئەمەریکا: پێویستە بڕیاری کشانەوەی هێزە بیانییەکان جێبەجێ بکرێت

عادل عەبدولمەهدی سەرۆکی حکوومەتی کاربەڕێکەری عێراق جەختی کردۆتەوە لەسەر جێبەجێکردنی بریاری پەرلەمان چونەدەری هێزە بیانییەکان لە خاکی عێراق.

نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی لەبەیاننامەیەکدا گوتوویەتی ” عادل عەبدولمەهدی پێشوازی لە ماسیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد و تێیدا باسیان لە بەرەوپێشچوونی رووداوەکان و هەڵوێستی حکوومەتی عێراق لەبارەیانەوە کرد “.

هەروەک لەبەشێکی تری بەیاننامەکەدا هاتووە ” عەبدولمەهدی بە باڵیۆزی ئەمەریکای راگەیاندووە کە پێویستە کاری هاوبەش بکرێت بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ کشانەوەی هێزە بیانییەکان و درووستکردنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەسەر بنەمایەکی درووست “، هەروەک جەخت لە مەترسی دۆخی ئێستا و لێکەوتە گریمانکراوەییەکانی کردۆتەوە ، بەشێوەیەک عێراق هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ ئەوەی رێگری لە کەوتنە ناو جەنگێکی کراوە بکات  “.

بەگوێرەی بەیاننامەکەی نووسینگەی سەرۆک وەزیری کاربەڕێکەر ، عەبدولمەهدی باسی لەوە کردووە کە سیاسەتی جێگیری حکوومەتی عێراق ئەوەیە پەیوەندی لەگەڵ هەموو لایەنەکان هەبێت و نەکەوێتە ناو سیاسەتی تەوەربەندییەکان و بەهێزی حکوومەتی عێراق لەبەرژەوەندی هەموواندایە ” ، هەروەک باسی لەوە کردووە کە عێراق سوورە لەسەر ئەوەی پەیوەندییەکانی لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی دوولایەنە و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری نیشتیمانی بنیاد بێت”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.