Home » هەواڵ » عێراق » عەلی خامنەیی: گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێزارن لە بونی ئەمریکا لەناوچەکەدا
عەلی خامنەیی

عەلی خامنەیی: گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێزارن لە بونی ئەمریکا لەناوچەکەدا

رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، گەلانی ناوچەکە لەنێوانیشیاندا عێراقییەکان بێزارن لە بونی ئەمریکا لەناوچەکەدا، بەهۆی ئەو “تاوانانە”ی کە سوپای ئەمریکا لە عێراقدا ئەنجامیداوە.

عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لەتویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی خۆپشاندانە مایۆنییەکەی دوێنێ هەینییەوە رایگەیاند، “گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێوانیشیاندا عێراقییەکان لە بونی ئەمریکا لەناوچەکەدا بێزارن، ئەوەش بەهۆی ئەو تاوانانەی ئەمریکا لە عێراقدا ئەنجامیداوە، بۆچی ئەمریکییەکان لەوە تێناگەن”.

دوێنێ هەینی، لەسەر داوای موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر و خاوەنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی خۆپیشاندانی ملیۆنی لە دژی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق بەڕێوەچو.

پێنجی ئەم مانگە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبونی  168 پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی شیعەکان و بەبێ ئامادەبونی فراکسیۆنە کوردستانییەکان و زۆرینەی پەرلەمانتارانی سونە یاسای دەركردنی هێزە بیانیەكانی لەعێراق پەسەندكرد.

بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق دوای ئەوە هات کە سێی ئەم مانگە، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و نۆ کەسی دیکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن ئەمریکاوە لە بەغدادی پایتەخت کوژران.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.