Home » هەواڵ » کوردستانی » فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا باره‌گایه‌كی یه‌به‌شه‌یان له‌ شه‌نگال بۆردوومانكرد
فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا باره‌گایه‌كی یه‌به‌شه‌یان له‌ شه‌نگال بۆردوومانكرد

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا چه‌ند شوێنێكان له‌قه‌زای شه‌نگال بۆردوومانكرد، تا ئێستاش زیانه‌ گیانی و مادییه‌كان نه‌زانراون.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌چڕیی بۆردومانی باره‌گایه‌كی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال (یه‌به‌شه‌)یان له‌ کۆمەڵگەی دوو گرێی سەر بە ناحیەی سنوونێ كرد.

سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن بۆردوومانه‌كه‌ زیانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام به‌هۆی چڕیی بۆردوومانه‌كه‌ و به‌رده‌وامییه‌كه‌ی، تا ئێستا قه‌باره‌ی زیانه‌كان نه‌زانراوه‌.

له‌ماوه‌ی ڕابردوودا توركیا ئاستی بۆردوومانه‌كانی له‌هه‌رێمی كوردستان فراوانكردوه‌، به‌بیانووی بوونی په‌كه‌كه‌ فڕۆكه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ چه‌ندین جار شه‌نگالیان بۆردوومانكردووه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.