Home » هەواڵ » جێهان » قەتەڕ سوپاسی ئێران دەکات
حەسەن رۆحانی- شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی

قەتەڕ سوپاسی ئێران دەکات

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا لەگەڵ میری قەتەر چەند بڕیارێکی باش و گرنگیان داوە بۆ فراوانکردنی پەیوەندیەەکانی نێوان هەردوو وڵات.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر بە سەردانێکی کتوپڕ گەیشتە کۆماری ئیسلامی ئێران.

لە سەردانەکەیدا میری قەتەڕ لەگەڵ حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران کۆبووەوەو دوای کۆبوونەوەکەش هەردوولا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا.

لە کۆنگرەکەدا حەسەن رۆحانی ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا لەگەڵ میری قەتەر چەند بڕیارێکی باش و گرنگیان داوە بۆ فراوانکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵات.

ڕاشیگەیاند، ئێران پەیوەندییەکی باشی ئابوری و بازرگانی و زانستی و ڕۆشنبیری لەگەڵ قەتەڕ هەیە و بڕیاریانداوە لەمەودوا سەردانەکانی نێوان هەردوو وڵات زیاد بکەن.

وتیشی، بە ڕوانین لەو بارودۆخەی ناوچەکەی تێدایە هەریەک لە ئێران و قەتەڕ بڕیاریاندا بە بەردەوامی هاوکاری و راوێژی نێوانیان .

لای خۆیەوە، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر دیدارەکەی لەگەڵ رۆحانی بە باش و بەرهەمدار ناوبرد و وتی، ” لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا گفتوگۆ کراوە”.

لە وتەکانیدا میری قەتەر سوپاسی هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد و وتی، ” سوپاسی ئێران دەکەین لە ماوەی ساڵانی گەمارۆدا هەڵوێستێکی ئەرێنی هەبووە”

وتیشی، ” سەردانەکەم لەکاتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێپەڕدەبێت، هەردوولامان جەختمان لەوە کردەوە کە تاکە چارەسەر ئارامکردنەوەی دۆخەکە و دەستپێکردنی گفتوگۆیە”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.