Home » هەواڵ » کوردستانی » كارەباری گەرمیان ژمارەیەك هەلی كاری راگەیەند
دامەزراندن

كارەباری گەرمیان ژمارەیەك هەلی كاری راگەیەند

كارەباری گەرمیان ژمارەیەك هەلی كاری راگەیەند بۆبەستنی پێوەری زیرەك و راشیدەگەیەنێت رۆژانەكەی لە ٢٠ ھەزار دینارەوە دەست پێدەكات بۆ ٤٠ ھەزار دینار

كارەباری گەرمیان رایگەیاندوە”پێویستمان بە ١٠ كەسە بۆ كاركردن لەسەر ستوونی كارەبا (عەموودی كارەبای ماڵان) بۆ بەستنی پێوەری زیرەك ومەرجە ئەو كەسە ش بتوانێت بەباشی لەسەر پەیژە كاربكات.”

راشیگەیاندوە”ڕۆژانەی ئەو كەسە بەپێی توانای كەسەكە دیاری دەكرێت و لە ٢٠ ھەزار دینارەوە دەست پێدەكات بۆ ٤٠ ھەزار دینار”

بەم مەرجانەی لای خوارەوە:

١-پێویستە خوێندنی سەرەتایی تەواو كردبێت (خوێندەواری ھەبێت)

٢- نابێت ھیچ كارێكی تری ھەبێت

٣- كاتی كاركردن ٧ی بەیانی بۆ ٤ی ئێوارە

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.