Home » هەواڵ » کوردستانی » مه‌سروور بارزانی پێشوازی له‌ شاندێكی باڵای به‌ریتانی كرد
مه‌سروور بارزانی - ژه‌نه‌ڕاڵ سێر جۆن لۆریمه‌ر

مه‌سروور بارزانی پێشوازی له‌ شاندێكی باڵای به‌ریتانی كرد

مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی باڵای به‌ریتانیا به‌ریتانیا كۆ بوونه‌وه‌ و تێیدا دووپات له‌وه‌ كرایه‌وه‌، شه‌ڕی داعش كۆتایی نه‌هاتووه‌ و پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام بێت له‌ هاوكاریكردنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ی كانوونی دووه‌م، ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاندووه‌، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ شاندێكی باڵای به‌ریتانی كرد به‌ سه‌رۆكایه‌تی ژه‌نه‌ڕاڵ سێر جۆن لۆریمه‌ر راوێژكاری باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

زیاتر روون كراوه‌ته‌وه‌، له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ ستیفن هیكی باڵوێزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و جه‌یمس سۆرۆنتن كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ی بوون. دوایین گۆڕانكارییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌ تاوتوێ كران.

“دووپات له‌ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی عێراق و چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان به‌ رێی دیالۆگ كرایه‌وه‌. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ درا كه‌ شه‌ڕی داعش كۆتایی نه‌هاتووه‌ و پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام بێت له‌ هاوكاریكردنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی  تیرۆر” له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وا نووسراوه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.