Home » هەواڵ » عێراق » موقتەدا سەدر بۆ خۆپیشاندەران: پشتیوانتانین
موقته‌د سه‌در

موقتەدا سەدر بۆ خۆپیشاندەران: پشتیوانتانین

رێبەری رەوتی سەدر لەپەیامێکدا بە خۆپیشاندەرانی عێراقی راگەیاند، “هیچ دەسەڵاتێکیش بونی نابێت لەگەڵ گەندەڵیدا”، وتیشی، بەردەوامبن ئێمە پشتیوانی ئێوەین.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەتویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، “داوای لە خۆپیشاندانی عێراق کرد، بەردەوامی بدەن بە خۆپیشاندانەکانیان، تا دەستی گەندەڵکاران دەبڕن و سزای تیرۆرستان دەدەن و ئازادی و ئاشتی و پەیوەندی باش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەعێراقدا دەستەبەردەکەن و شکۆ بۆ وڵات و گەلانی عێراق دەگەڕێتەوە”.

هاوکات بە گەل و خۆپیشاندەرانی عێراقی راگەیاند، بەردەوامبن ئێمە پشتیوانی ئێوەین، هیچ وڵاتێک بونی نییە لەگەڵ “داگیرکەردا”، هیچ دەسەڵاتێکیش بونی نابێت لەگەڵ گەندەڵیدا.

رونیشیکردەوە، “رەوتی سەدر و خۆپیشاندەران یەک ئامانج و داواکاری هاوبەشیان هەیە، ئەویش لەنابردنی ستەمکارانە، نە خۆپشاندەران ستەمکارن، نە ئێمەش ژێردەستەی هیچ لایەنێکین”.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە موقتەدا سەدر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئێستادا ئاسمان و زەوی و سەروەری عێراق لەلایەن هێزە “داگیرکارەکانەوە” پێشێلکراوە و ئەو دەخوازێت شۆڕشێکی عێراقی بەرپا بکات کە نە رۆژهەڵاتی و نە رۆژئاوایی بێت.

ئەوەشی خستەڕو، داوا لەلایەنگرانی دەکات خۆپیشاندانی ملیۆنی ئاشتیخوازنە بەرامبەر “بونی ئەمریکا و پێشێلکا رییەکانی” بەرپا بکەن.

سەدر ئەوەشی خستوەتەڕو، داوا دەکات هەموان لە پێناوی عێراقدا یەکبگرن، دەشڵێت “ئێمە کڕنوش بۆ خۆبەگەورەزانی جیهان نابەین، بەڵکو تەنها کڕنوش  بۆ خوا دەبەین”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.