Home » هەواڵ » ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست » مەسعود حەیدەر وەڵامی حەسەن نەسڕوڵڵا دایەوە
مەسعود حەیدەر

مەسعود حەیدەر وەڵامی حەسەن نەسڕوڵڵا دایەوە

ڕاوێژكاری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشمەرگە بە واتاكەی خۆی و گەلی كورد بۆ پاراستنی كەرامەتی لە مردن ناترسێت و ڕێگەی نەداوە ڕژێمە دكتاتۆرەكان لەناوی ببەن و هەمیشە میللەتیكی خەبارگێڕ بووین، دەشڵێت: “گەلانی عیراق پێكەوە و بە هاوكاری یەكتر و بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئێران تیرۆرمان تێكشكاند”.

ئەمڕۆ حەسەن نەسروڵڵا، سەرۆكی حزبوڵای لوبنان لە وتارێكدا ڕایگەیاند، هیوادارم مەسعود بارزانی هاوكارییەكانی قاسم سولەیمانی لەیادبێت لەو كاتەی بەهانای هەرێمی كوردستانەوە هات، كە داعش گەیشتبووە سەر سنوورەكانی.

مەسعود حەیدەر، ڕاوێژكاری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، ئێمەی كورد شانازی بە پێشمەرگە و زەعاماتی كورد دەكەین و كەرامەتی كورد بە لێهاتوویی و خۆراگری سەركردایەتیەكەی و دەست و بازووی پێشمەرگە قارەمانەكان پارێزراو بووە و دەبێت، گەلی كورد ڕۆڵی ئێران و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرز دەنرخێنێت.

ڕاشیگەیاندووە، پێشمەرگە بە واتاكەی خۆیەتی و گەلی كورد بۆ پاراستنی كەرامەتی خۆی لە مردن ناترسێت و ڕێگەی نەداوە ڕژێمە دكتاتۆرەكان لەناوی ببەن و هەمیشە میللەتێكی خەبارگێڕ بووینە بۆ وەدەستهێنانی مافەكانمان و پاراستنی ئەوانی دیكە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ئەگەر لێدوانەكەی حەسن نەسڕوڵا بێت، ئەوە قسەكانی لەسەر خۆی جێبەجێ دەبێت و تەجاوزی كردووە لەسەر ڕەمزەكانی كورد و مەرجەعی دۆزی كورد، چونكە گەلانی عیراق پێكەوە و بە هاوكاری یەكتر و بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئێران تیرۆرمان تێكشكاند، ئێمەی كورد گەلێكین پێشمەرگین و سەركردەكانمان پێشەنگمانن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.