Home » هەواڵ » کوردستانی » هەڵمەتی دادپەروەری بۆ چاكسازی لە هەرێمی كوردستاندا بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە
هەولێر

هەڵمەتی دادپەروەری بۆ چاكسازی لە هەرێمی كوردستاندا بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە

هەڵمەتی دادپەروەری بۆ چاكسازی لە هەرێمی كوردستاندا بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و داوای لە پەرلەمانتاران كردووە بەخۆیاندا بچنەوە و مووچەكانیان كەمبكەنەوە و هەوڵی بەرقەراكردنی چاكسازی ڕاستەقینە بدەن و دوربكەنەوە لە خانەنشینكردنی خۆیان و پشتگوێخستنی مافی هاووڵاتیان.

دەقی بەیاننامەكە:

33 یەمین داواكاری هەڵمەتی دادپەروەری بۆ چاكسازی لە هەرێمی كوردستان

ئێمە كە دەستپێشخەر بووینە بۆ داوای دادپەوەری لە موچە لە هەرێمی كوردستان, بە نیگەرانییەوە سەیری گفتوگۆكان و بڕیارەكانتان دەكەین , ئەوەی لە بەرنامەتاندا نییەو باسی ناكەن موچەی زەبلاحی ئێستاتانە, كە لە موچەی نەك پەرلەمانتارەكانی جیهان بگرەی نیوەی سەرۆكەكانی جیهانیش زاترە لە وڵاتی 30 ملیاردێرو 3 ملیۆن هەژاردا, لێرەدا بۆ 33 یەمین جار داخوازییەكانمان بەرەو روتان دەكەینەوە:-

1- موچەی بنەڕەتی تەواوی پلە باڵاكان بۆ 50%ی ئێستا كەمبكرێتەوە.

2- خانەنشینی رێك بخرێت لە گەڵ داهاتی وڵات و تاك گونجاو بێت, هیچ خانەنشینیەك لە 3 ملیۆن دینار زیاتر نەبێت لە هەرێمی كوردستان.

3- دوای خانەنشینی هەموو ئەو نەسرییەو ئیمتیازاتانەی پلە باڵاكان هەیانە نەمێنێت, خانەنشینی لەسر بنچینەی موچەی بنەڕەتیان بێت” نموونە پەرلەمانتار: دەرماڵەی میوانداری 1,5 ملیۆن, هاتوچۆ ملیۆنێك, لیژنە نیو ملیۆن”, مانی ئەم ئیمتیازاتانە دوای خانەنشینی دەچێتە چوارچێوەی سەیروسەمەرەكانی هەرێمی كوردستانەوە.

4- لانی كەمی موچەی خانەنشینی لە 500 هەزار دینار كەمتر نەبێت.

5- موچەی كەم ئەندامان و چاودێری كۆمەڵایەتی بە رێژەی 100% زیاد بكرێت, دیارە ئەویش بە پێی پێویست و دابینكردنی ژیانێكی شەرافەتمەندانە نییە.

6- دەستكاری ئمتیازاتی بنەماڵەی قوربانیان و شەهیدان و زیندانیانی سیاسی نەكرێت, ئەوە تەنها بەشێكی بچوكی قەرەبووكردنەوەی ئەوانە.

7- لیستی ناوی شەهیدان, قوربانیان, زیندانیانی سیاسی, پێشمەرگەی دێرین بڵاو بكرێتەوە, بۆ ئەوەی شەفاف بێت لە داهاتوودا پاك بكرێتەوە لە خەڵكانی نا موستەحەق.

8- ئەو پەرلەمانتارانەی تەمەنی خانەنشینی نایانگرێتەوە, كارێكی شەرافەت مەندانەیان دوای تەواو بوونی كاركردنیان لە پەرلەمان یان وەزارەت بۆ دابین بكرێت, خانەنشین نەكرێن, لە جیهاندا دیاردەی سەیرو سەمەرەی وا نەبووە.

9- دامەزراندن تەنها بۆ ئەوكەس و خێزانانە بێت هیچ سەرچاوەیەكی داهاتیان نییە, كۆتایی بە دامەزراندن لەسەر بنچینەی تەسكیەی حیزبی بهێنرێت.

10- بۆ ئەوەی ئیتر دیاردە خۆ كوژی دڵشادەكان نەمێنێت, ئەو زەویانەی بەرپرسان لەناو شارەكان بۆ خانووە ملیۆن مەتریەكانیان داگیریان كردووە, بەسەر بێلانەكاندا دابەش بكرێن, پێویستە چاكسازی لە كەسی یەكەمی هەرێمەكەمانەوە بۆ خوارەوە دەست پێ بكات.

داواكارییەكانمان بەدی نەیات لەسەر هەوڵەكانی خۆمان بۆ چاكسازییەكی دادپەروەرانە بەردەوام دەبین, چاكسازی بێ دادپەروەری تەنها لە خزمەت دەسەڵات و گەندەڵكارانە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.