Home » هەواڵ » عێراق » وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌مینداری گشتی ناتۆ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا
محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌مینداری گشتی ناتۆ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا

محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ ینس ستولتنبێرگ، ئه‌مینداری گشتی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا و جه‌ختیان له‌سه‌ر پاراستنی سه‌روه‌ری و به‌رگریكردن له‌خاكی عێراق کردەوە.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ینس ستولتنبێرگ، ئه‌مینداری گشتی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) ئەنجامداوە و لەبارەی دوایین گۆڕانكاریه‌كانی بارودۆخی عێراق گفتوگۆیان کردوە.

هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌یانامه‌كه‌، له‌و په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا بارودۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌ تاوتوێكراوه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا گفتوگۆ له‌سه‌ر داهاتوی په‌یوه‌ندیه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژ به‌داعش له‌گه‌ڵ عێراق و شێوازی هه‌ماهه‌نگی هه‌ردولا كراوه‌.

محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ر گرنگی پاراستن و به‌رگریكردن له‌سه‌روه‌ری خاكی عێراق و دورخستنه‌وه‌ی  ململانێكان له‌ناوچه‌كه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.