Home » هەواڵ » کوردستانی » وەزیری دارایی: هەرێمی كوردستان هێندەی وڵاتی چین جەنەراڵی هەیە
ئاوات شێخ جەناب-وەزیری دارایی حکومەتی ھەرێم

وەزیری دارایی: هەرێمی كوردستان هێندەی وڵاتی چین جەنەراڵی هەیە

وەزیری دارایی لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە میانی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی پەرلەماندا رایگەیاند ژمارەی جەنەراڵەکانی كوردستان هێندەی وڵاتی چینە و ژمارەی وەزیرەكانیشی لە هی عێراق زیاترە.

رۆژی دووشەممە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی رایگەیاند : بە گوێرەی ئەم زانیارییانەی پێیانگەیشتووە، لە وەزارەتی داراییدا ٥٣ وەزیر و ٥٣ بریكاری وەزیر و ٨٧ راوێژكار و ٢٧١ بەڕێوەبەری گشتیی نایاسایی هەن.

وەزیری دارایی ئاماژەشی بە مادەی یازدەی پرۆژەیاسای چاكسازی دا، كە ئێستا لە پەرلەمان خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەكرێت، رایگەیاند كە مادەكە زۆر گرنگە، بەڵام پێویستی بە دارشتنەوە هەیە.

ناوبراو لەبارەی زۆری پلە بەرزەكانیشەوە  وتیشی “لە دانوستاندنەكانمان لەگەڵ بەغداشدا تووشی كێشەیە بووین لەبارەی ژمارە پلە باڵاكاندا، لە هەرێمی كوردستان ژمارەی جەنەراڵەكان زۆر زۆرە، رەنگە هێندەی وڵاتی چین جەنەرالمان هەبێت. ژمارەی وەزیرەكانمان لە ئاستی عێراقیش تێپەڕیوە، بۆیە لە بابەتی پلە باڵاكاندا تووشی شەرمەزاری دەبین لە دانوستاندا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.