ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌ركرده له‌هاوپه‌یمانێتی هێزه عێراقیه‌كان ره‌تیده‌كاته‌وه، هیچ رێگه‌یه‌كیان گرتبێته‌به‌ر به‌ئاڕاسته‌ی دروستكردنی “هه‌رێمی سوننی” له‌پارێزگاكانی ئهنبارو سه‌ڵاحه‌دین، جه‌ختیش له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌كاته‌وه.
محه‌مه‌د كه‌ربولی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌ركرده له‌هاوپه‌یمانێتی هێزه عێراقیه‌كان به‌رۆژنامه‌ی شه‌رق ئەلئهوسهت-ی راگه‌یاندوه، “سه‌رجه‌م ئه‌و زانیاریانه دورن له‌راستیه‌وه كه له‌ئێستادا باس لهجموجۆڵی سوننه‌كان به‌ئاڕاسته‌ی دروستكردنی هه‌رێمی سوننی ده‌كه‌ن، له‌ئێستادا هیچ هه‌وڵێك له‌وباره‌یه‌وه نیه”.
ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌مو لایه‌نه‌كان ده‌زانن كه سوننه‌كان دژی دابه‌شكاری عێراق و دروستكردنی هه‌رێم بون كه له‌ده‌ستوریشدا ئاماژه‌ی بۆكراوە.
كه‌ربولی باسی لەوەشکردوە، “ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌و هه‌واڵانه بڵاوبكه‌نه‌وه كه‌سی شكستخواردون و شایه‌نی ئه‌وه نین وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه، له‌هه‌مو بارێكیشدا ئێمه جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌كه‌ینه‌وه”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر به‌شێك له‌میدیاكان بڵاویانكرده‌وه، سه‌ركرده‌كانی سوننه له‌هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ له‌پارێزگاكانی ئهنبارو سه‌ڵاحه‌دین و له‌و روه‌شه‌وه چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه.
هاوپه‌یمانی هێزه عێراقییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، له هاوپه‌یمانێتیه‌كی نێوان كوتله عه‌ره‌بیه سوننه‌كان پێكدێت و لەئێستادا سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دەکەن.