Home » هەواڵ » جێهان » چین.. مەترسی بڵاوبونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەزیادبوندایە
ڤایرۆسی کۆرۆنا

چین.. مەترسی بڵاوبونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەزیادبوندایە

راگەیاندنەکانی چین بڵاویانکردەوە تادێت مەترسی بڵاوبونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەزیادبوندایە و تا ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە ژماری گیانلەدەستدان بەهۆی ئەو نەخۆشییە بۆ 25 کەس بەرزبوەتەوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، حاڵەتەکانی توشبون و گیانلەدەستدان لەچین بەهۆی نەخۆشی کۆرۆنا لەزیادبوندایە و تائێوارەی دوێنێ پێنجشەممە 25 کەس گیانیان لەدەستداوە و 830 حاڵەتی توشبونیش هەبوە.

حکومەتی چین قەدەغەکردنی هاتوچۆی ئاسمانی و وشکانی لەهەردو شاری وهان و هوانگانگ راگەیاندوە وەک هەوڵێک بۆ رێگرتن لەبڵاوبونەوەی نەخۆشییەکە.

لای خۆشییەوە، وەزارەتی تەندروستی ژاپۆن دەرکەوتنی دوەم حاڵەتی توشبون بەکۆرۆنای لەوڵاتەکەی راگەیاند و رونیشیکردەوە کەسی توشبو، کە تەمەنی لە 40 ساڵیدایە، لەچینەوە هاتوە.

نەخۆشی کۆرۆنا نەخۆشییەکی ڤایرۆسی کوشندەیە، بەمدواییانە لەچین سەریهەڵداوە و بەهۆیەوە نۆ کەس گیانیانلەدەستداوە و 440 حاڵەتی توشبون هەیە.

بەرپرسانی چینیش دڵنیاییانداوە کە هەنگاویان لەئاستێکی باڵاتر ناوە بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکە.

بەهۆی دەرکەوتنی زیاتر لە 400 حاڵەتی توشبون لە چین، لەئێستادا ترس لەبڵاوبونەوەی نەخۆشییەکە و چۆنیەتی روبەروبونەوەی بوە بەئەجێندای بەشێک لەوڵاتە کاریگەرەکانی جیهان و لەهەوڵی دۆزینەوەی ڤاکسینێکی کاریگەردان.

ڤایرۆکی کۆرۆناڤایرۆسێکی نوێیە کە بەو ڤایرۆسە هاوبەشانەی نێوان مرۆڤ و گیانلەبەر دادەنرێت، توشی کۆئەندامە هەناسەی مرۆڤ دەبێت، ئەم ڤایرۆسە بەکۆرۆنا ناسراوە(Corona virus ) واتە تاج، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا لەتاقیگە لەژێر ووردبیندا لەشێوەی تاج دەردەکەوێت، یەکەم حاڵەتی توشبون بەم ڤایرۆسە بۆ یەکەمجار لەساڵی 2012 لەوڵاتی سعودیە تۆماکرا.

نیشانەکانی توشبون بەم ڤایرۆسە نیشانەکانی توشبون بەم ڤایرۆسە وەک نیشانەی ئەنفلۆنزای ئاساییه، بەڵام بەشێوەیەکی قورستر کەپێکدێت:

تایەکی بەهێز کەڕەنگە زیاتر لەهەفتەیەک بەخایەنێت.

  1. کۆکەیەکی توند.
  2. ژانە سەر.
  3. ئازاری ماسولکەکان.
  4. تەنگەنەقەسی و قورس بونی هەناسەدان.
  5. سوربونەوەی قورگ و لوت.
  6. لەرزین.
  7. سکچوون.
  8. بێ هێزی و نەمانی ئیشتیهای خواردن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.