Home » هەواڵ » کوردستانی » ژماره‌یه‌ك رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌
هەولێر

ژماره‌یه‌ك رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌

ژماره‌یه‌ك له‌ رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ده‌ستبردن بۆ موچه‌ی شه‌هیدان و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان له‌ژێر هه‌ر ناونیشانێك به‌ هیڵی سور ناوده‌به‌ن.

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی ئه‌و رێكخراوانه‌دا تێبینی له‌باره‌ی مادده‌ی دووه‌م و خاڵی سییه‌می به‌شی دووه‌می یاسای چاكسازی خراوه‌ته‌ ڕوو كه‌ تیایدا هاتووه‌ “لە کاتی مردن یان بڕینی مافی دارایی سەرجەم میراتگرانی شەهیدان یان ئەنفالکراوان و قوربانیانی جینۆساید کە بۆ لەمەودوا بە گوێرەی یاسای خانەنیشینی بەرکار ئەو میراتگریە دەستنیشان دەکرێت، ئەو مافە داراییە کۆتایی پێدیت و ناگوازرێتەوە بۆ کەسانی دیکە”.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی رێكخراوه‌كان “ئەو ماددەیە پێچەوانەی یاسای ژمارە(٩)ى ماف و ئیمتیازی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراونه‌ کە لە ساڵی 2007 دەرچووە  و یاسای هەموراکراوی ژمارە(7)ى ساڵی 2013 یە، وە بە جێبەجێکردنی هەزاران خێزان لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان مووچەکانیان دەبڕدرێت”.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ داوا ده‌كه‌ن پەرلەمانی کوردستان یاسای ئیمتیازی شەهیدان تێکەڵی پرسی چاکسازی نەکات و  نابێت ئەو بڕگەیە لە یاسای چاکسازی دەنگی بۆ بدرێت.

هۆشداریش ده‌ده‌ن “بڕینی موچەی شەهیدان و ئەنفالکراوان لای ئێمە هێڵی سورە و قبوڵی ناکەین”.

ناوی ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه‌ واژۆیان له‌سه‌ر راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ كردووه‌:

1-رێكخراوی منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە

2-  كوردستان بێجینۆساید

3- رێكخراوی چیرۆكەكانی ئەنفال

4-تۆڕی هاوپەیمانی رێكخراوە كوردستانییەكان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی

5-  تۆڕی ئایكان بۆ نەهێشتنی چەكی ناوكی

6- رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ

7- هەڵمەتی دادپەروەری

8- رێكخراوی چاودێری كوردۆساید- چاك  كوردستان

9- رێكخراوی مانەوە بۆ شەهید و ئەنفال

10-رێكخراوی چاوی ئەنفال

11-رێكخراوی چواردەی چوار

12-رێكخراوی شەهیدانی سەنگەر

13- رێكخراوی ناسنامە

14-كۆمەڵەی داكۆكی كار لە پرسی ئەنفال

15-رێكخراوی زیندانیانی ئەنفال لە گەرمیان

16-رێكخراوی كازی بۆ پرسی جینوسایدی كورد

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.