Home » هەواڵ » کوردستانی » ژمارەیەك هەلی كار لە هەرێم ڕادەگەیەنرێت
هەلی كار

ژمارەیەك هەلی كار لە هەرێم ڕادەگەیەنرێت

ڕێكخراوی نۆزدە گۆشە ژمارەیەك هەلی كار بۆ پڕۆژە‌كانی ڕێكخراوەكە ڕادەگەیەنێت و مەرجەكانی وەرگرتنیش دیاری دەكات.

ڕێكخراوی نۆزدە گۆشە لە ڕاگەیەنراوێكدا، هەلی كار بۆ ژمارەیەك لە كچان و ژنان دەڕەخسێنێت، كە دەرچووی بەشی كۆمپیوتەر بن و ڕایگەیاندووە، ئەگەر خوازیار زمانی عەرەبی بزانێت باشترە یان هەلی وەرگرتنی زیاتر دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە خوازیار هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس بێت لە بەشی كۆمپیوتەر، (هەربەشێكی كۆمپیوتەر بێت دەگونجێت) ڕۆژی هەینی دوا كاتە بۆ وەرگرتنی سیڤی و دەشڵێت: “نامە بنێرن بۆ ئیمەیڵ ڕێنماییتان پێ دەگات”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تەنها لەڕێگەی ئیمەیڵی سەرەكی ڕێكخراوی نۆزدە گۆشە دەتوانن پەیوەندی بكەن بە ناونیشانی 19gosha2016@gmail.com

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.