Home » هەواڵ » کوردستانی » ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوە
لۆگۆی یەكێتی

ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ جارێكی دیكە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆدەبێتەوە بۆ هەڵسەنگاندنی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی.

بەپێی زانیارییەكان ئەمڕۆ لە سلێمانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكە دەكرێت، هەرچەندە هەموو ماددە و بڕگەكانیشی پەسەندكراون.

لە دوو هەفتەی پێشوودا ئەنجومەنی سەركردایەتی ئەو حزبە چەند كۆبوونەوەكی كرد و تێیدا تەواوی ماددە و بڕگەكانی پەیڕەوی ناوخۆی لێكەوتەوە، هەرچەندە ناڕەزایەتی زۆری لە نێو حزبەكەدا دروستكرد و وایكرد هەریەك لە كۆسرەت ڕەسوڵ و لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی كۆبوونەوە.

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە ڕۆژی 21ی كانوونی یەكەمی ساڵی ڕابردوودا كۆنگرەی چوارەمی خۆی بەست و دواتر ئەنجومەنی سەركردایەتی هەڵبژارد كە ژمارەی ئەندامەكانی 121 كەسن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.