Home » هاوپۆلنه‌كراو » بارەگای بارزانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
لۆگۆی بارەگای بارزانی

بارەگای بارزانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بارەگای بارزانی رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی ناوچەکە و عێراق ئەمساڵ یادەكانی وەفات و لەدایكبونی بارزانیی نەمر ئەنجام نادرێت.

بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بەهۆی ئەو بارودۆخە تایبەتەی لەدوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوچەكە و وڵاتانی دەوروبەری عێراق و هەندێ شوێنی جیهان هاتوەتە ئاراوە، لە پێناو پاراستنی تەندروستیی گشتیی خەڵك، پێمان باشە كە ئەمساڵ ڕێوڕەسمی جەماوەریی یادەكانی وەفات و لەدایكبونی جەنابی بارزانیی نەمر ئەنجام نەدرێت”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، وێڕای سوپاسگوزاریان بۆ هەست و سۆزی جەماوەری كوردستان بەڵام تەندروستیی هاوڵاتیان لە هەمو شتێك گرنگترە.

 به‌پێی ئاماره‌ جیهانیه‌كان، له‌مانگی رابردوه‌وه‌ تا ئێستا، له‌ 42 وڵاتی جیهان بڵاوبوه‌ته‌وه‌، رێژه‌ی توشبونیش به‌و ڤایرۆسه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 81 هه‌زار و دو كه‌س، دو هه‌زارو 715 كه‌سیش به‌وهۆیه‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.