Home » هەواڵ » عێراق » “بڕیارەكەی پەرلەمان بۆ كردنەدەرەوەی هێزە بیانییەكان لە عیراق، هێزەكانی (ناتۆ)ش دەگرێتەوە”
هێزەكانی (ناتۆ)

“بڕیارەكەی پەرلەمان بۆ كردنەدەرەوەی هێزە بیانییەكان لە عیراق، هێزەكانی (ناتۆ)ش دەگرێتەوە”

سەركردەیەكی حەشدی شەعبی ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی پەرلەمانی عیراق بۆ كردنەدەرەوەی هێزە بیانییەكان لە عیراق، هێزەكانی هاوپەیمانی (ناتۆ)ش دەگرێتەوە، ئاماژەی بە ئاگاداركردنەوەی هاوپەیمانییەكەش دەكات لەو بارەیەوە.

عادل كرعاوی سەركردە لە حەشدی شەعبی، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”بڕیارەكەی عیراق بۆ كردنەدەرەوەی هێزە بیانییەكان لەسەر خاكی عیراق، هیچ لایەنێكی لێبەدەرناكرێت، هاوپەیمانی ناتۆش یەكێكە لەو هێزانەى كە عیراق پێی ڕاگەیاندوون دەبێت بەپێی ڕێكارە یاساییەكان بچنە دەرەوە”.

ئەو سەركردەی حەشدی شەعبی دەڵێت”ویلایەتە یەكگرتووەكان بە هەموو شێوەیەك دەیەوێت هێزەكانی لە عیراقدا بهێڵێتەو لە ژێر ناونیشانی جیاجیا، بەڵام ئەو هەوڵانە بێ‌ سودن، چونكە بڕیاری پەرلەمان هەیە لەو ڕووەوە، وێڕای ڕەتكردنەوەی میللی بۆ بوونی هێزە بیانییەكان لە عیراق”.

پێشتر ینس ستۆلتنبێرگ ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) ڕایگەیاندبوو”هێزەكانیان لە عیراقدا دەمێننەوە، چونكە لەلایەن عیراقەوە خۆشحاڵی بەرانبەر بە مانەوەیان لە وڵاتەكەدا خراوەتەڕوو”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.