Home » هەواڵ » کوردستانی » تاقیکردنەوەکانی بەرایی قۆناغی 12ی ئامادەیی بۆ ماوەی پێنج رۆژ دوادەخرێت
تاقیکردنەوەکان

تاقیکردنەوەکانی بەرایی قۆناغی 12ی ئامادەیی بۆ ماوەی پێنج رۆژ دوادەخرێت

بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا تاقیکردنەوەکانی بەرایی قۆناغی 12ی ئامادەیی چەند رۆژێک دوابخات.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زمونه‌كانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاگادارییه‌كى بڵاوكرده‌وه‌ و رایگەیاند، “ئاگادارى گشت قوتابییانى بەرایى (ته‌مهیدى) ده‌كه‌ینه‌وه‌، لەسەر رەزامەندیى وەزیرى پەروەردەى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڕیاردرا بە دواخستنى تاقیکردنەوە بەراییەکانى ساڵى خوێندنى 2019 – 2020 بۆ ماوەی پێنج رۆژ”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هۆکاری دواخستنەکە بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و ئاستەنگی هاتوچۆ لەنێوان بەشێک لە شار و شارۆچکەکانەوەیە، کە لە ئەمڕۆوە دوادەخرێت بۆ رۆژی شەممە 15-2-2020 .

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زمونه‌كان باسی لەوەشکردوە، تاقیکردنەوەی سێیەم (بابەتی بیرکاری)ی زانستی و وێژەیی و بابەتەکانی قۆناغی پیشەیی لە ڕۆژى 15/02/2020 ڕۆژی شەممەی داهاتو لە کاتژمێر 1:00ى پاش نیوەڕۆ بە هەمان زنجیرەی خشتەی تاقیکردنەوەکان بەردەوام دەبێتەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.