ئێوارەی ئەمڕۆ لەبەغدادی پایتەختی عێراق روبەروبونەوە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران رویدا، بەهۆیەوە ژمارەیەک خۆپیشاندەر برینداربون.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، پاش وتارەکەی نوێنەری مەرجەعیەتی باڵای شیعەكانی عێراق کە سەرکۆنەی کوشتن و هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەرانی کرد و رەخنەی توندیشی ئاراستەی دەستێوەردانی هێزەکانی دەرەوەی ئاسایشی عێراقی کرد، خۆپیشاندەران لەبەغداد و چەند شارێکی دیکەی عێراق سەریهەڵدایەوە و لەمەیدانی (وەسبە) روبەروبونەوە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران رویدا و ژمارەیەک خۆپیشاندەر برینداربون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی شەفەق نیوز، تائێستا 10 خۆپیشاندەر برینداربون، بەڵام هیچ سەرچاوەیەک ئاماژەی بە هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان نەکردوە.