Home » هەواڵ » جێهان » خەڵاتەکانی ئۆسکار دابەشکران
ئۆسکار

خەڵاتەکانی ئۆسکار دابەشکران

چالاكییەکانی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار لە خولی 92میندا لە سەر شانۆی دۆلبی لە شاری لۆس ئەنجلسی ئەمریکا بە ئامادەبونی دیارترین ئەستێرەکانی بواری نواندن لە هۆڵیود و جیهان بەڕێوەدەچێت.

بە گوێرەی ئەنجامی خەڵاتەکانی ئۆسکار بۆ ساڵی 2020 فیلمی “باراسايت”ی کۆریای باشور بوە براوەی خەڵاتی ئۆسکار  بۆ باشترین فیلم، ئەوەش یەکەمنیجارە لە مێژوی خەڵاتەکانی ئۆسکار فیلمێک بە زمانی ئینگلیزی بەرهەم نەهێندراوە و ئەو خەڵاتە وەردەگرێت.

هەروەها بەرهەمهێنەرانی فیلمی “باراسايت” بونە خاوەن خەڵاتەکانی باشترین دەرهێنەر، باشترین فیلمی نێودەوڵەتی و باشترین سیناریۆی راستەقینە، بەوەش ئەو فیلمە زۆرترین خەڵاتەکانی ئەمساڵی ئۆسکاری بردوەتەوە.

يواكين فينێكس لە رۆڵی فیلمی “جۆکەر” و لەسەر ئاستی پیاوان وەکو باشترین ئەستێرەی سینەمایی هەڵبژێردرا و لە ژنانیشدا رێنیە زیلوگەری بەرەگەز ئەمریکی وەکو باشترین ئەستێرەی سینەمایی لە درامای “جودی”دا دیاریکرا.

هەروەها “تایکا وەتیتی” بوە براوەی خەڵاتی باشترین سیناریۆی فیلم لە درامای “Jojo Rabbit”، هەروەها جاكلين دوران وەکو باشترین دیزاینەری جلوبەرگ لە فیلمی “Little Women” هەڵبژێردرا و فیلمی “American Factory”یش بوە براوەی باشترین فیلمی دۆکیومێنتار.

هاوکات فیلمی وێنەی جوڵاوی “Toy Story 4” بوە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی وێنەی جوڵاو، هەروەها فیلمی “Ford v Ferrari” وەکو باشترین فیلمی لە روی دەنگ، فیلمی “bombshell” وەکو باشترین لە روی میکاج و فیلمی “The Neighbors window”یش وەکو باشترین گێڕانەوەی کورت دیارکران.

لە خەڵاتەکانی ئەمساڵی ئۆسکار فیلمی هۆڵیود(Once Upon a Time … in Hollywood) وەکو باشترین دیزاینی مۆنتاژ دیاریکرا لەگەڵ ئەو شێوازە دیکۆری فیلمەکە کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی شەستەکانی سەدەی رابردو.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.