Home » هەواڵ » کوردستانی » ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێم

ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند،”ئەوەی چەندینجارە بەناوی دەستەی دەستپاكی هەرێم تۆمەتبار دەكرێن بە گەندەڵی، داوا ده‌كه‌ین به‌هیچ جۆرێك ناوى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى بۆ هیچ مه‌به‌ستێك به‌كارنه‌هێنرێ”

لەو رونكردنەوەیەدا ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند،”ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ جارێكى تر له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لیستێك بڵاوبوه‌ته‌وه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كه‌یسی گه‌نده‌ڵییان هه‌یه‌ و له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، بۆیه‌ ئێمه‌ به‌ هه‌مو لایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نین كه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و لیسته‌ پەیوه‌ندی به‌ ده‌سته‌وه‌ نییه‌ و لای ئێمه‌وه‌ بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.”

ئەوەشخراوەتەرو،”ئه‌وه‌ چه‌ندینجاره‌ به‌مشێوه‌یه‌ له‌ هه‌ندێك په‌یجى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لیستى هاوشێوه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌ چه‌ندین كه‌س تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵیان به‌ناوى ده‌سته‌ى ده‌سپاكییه‌وه‌ ده‌خرێته‌ پاڵ، بۆیه‌ داوا ده‌كه‌ین به‌هیچ جۆرێك ناوى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى بۆ هیچ مه‌به‌ستێك به‌كارنه‌هێنرێ.”

دەستەكە دەشڵێت،”هه‌ر لێدوان و قسه‌یه‌ك به‌ناوى د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى له‌ هه‌ر ماڵپه‌ڕ و په‌یج و ڕۆژنامه‌یه‌ك بڵاوكرابێته‌وه‌ نوێ نییه‌، چونكه‌ له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى ڕابردو هیچ چاوپێكه‌وتنێكى ڕۆژنامه‌وانى ئه‌نجامنه‌داوه‌.”

ئاماژە بەوەشكراوە،”كارى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان به‌ جۆرێكه‌ له‌ قۆناغى لێكۆڵینه‌وه‌ ناوى هیچ كه‌سێك بڵاوناكاته‌وه‌.”

تەئكیدیشی كردوەتەوە،”ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمییه‌ و چالاكییه‌كانی به‌فه‌رمی و به ئاشكرا بڵاوده‌كاته‌وه‌ و سه‌رچاوه‌ى زانیارییه‌كانیش ماڵپه‌ڕى فه‌رمى ده‌سته‌یه‌ despaky.krd.”

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.