Home » هەواڵ » عێراق » دواین ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی عێراق بڵاوكرایەوە
خۆپیشاندان-عێراق

دواین ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی عێراق بڵاوكرایەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 19شوباتی 2020 كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عیراق ئاماری كوژراو و دەستگیركراوان و بریندارانی خۆپیشاندانەكانی عیراقی لەسەرەتای دەستپێكردنیەوە تا ئەمڕۆ بڵاوكردەوە.

عەلی بەیاتی، ئەندامی كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عیراق ڕایگەیاند، ، ژمارەی بریندارانی خۆپیشاندانەكان لە سەرەتای دەستپێكردنەوە تا ئەمڕۆ گەیشتووەتە ٢٤ هەزار كەس.

وتیشی: لەسەرەتای دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانەوە تا ئەمڕۆ ٥٤٥ كەس لە خۆپیشاندانەكاندا كوژراون، لەو ژمارەیەش ١٧ كەس سەر بە هێزە ئەمنیەكان بوون..

لەبارەی ژمارەی فڕێنراوانیشەوە بەیاتی وتی،  ژمارەی ئەوانەی فڕێنراون٧٩ كەسە و لەو ژمارەیەش چوار كەسیان ژنن، لەو ژمارەیەش ٢٢ كەسیان ئازاد كراون كە تەنها یەكێك لە ئازادكراوەكان ژنە.

ئاماژەی بەوەش كرد،  ژمارەی دەستگیركراوانی خۆپیشاندانەكان  دوو هەزار و ٨٠٠ كەسە كە زۆربەیان ئازادكراون جگە لە ٣٨ كەس كە تا ئێستا ئازاد نەكراون.

هاوكات هەرئەمڕۆ یاردەدری وەزیری دەرەوە نیگەرانی وڵاتەكەی نیشانداوە بەرامبەر ئەو توندوتیژیانەی دژ بە خۆپیشاندەران ئەنجام دەدرێت لە كاتێكدا ئەوان مافێكی دیموكراتی خۆیان پەیڕەو دەكەن و داوای چاكسازی سیاسی و ئابوری دەكەن، لەگەڵ رادەستكردنی تاوانباران بە دادگا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.