Home » هەواڵ » کوردستانی » سلێمانى، لەماوەى ١٥ رۆژدا نەخۆشخانەیەکى تایبەت بە کۆرۆنا دروست دەکرێت
سلێمانى

سلێمانى، لەماوەى ١٥ رۆژدا نەخۆشخانەیەکى تایبەت بە کۆرۆنا دروست دەکرێت

بەڕێوەبەری راگەیاندنى تەندروستى پێشمەرگە رایگەیاند، لەماوەى ١٥ رۆژدا نەخۆشخانەیەک بۆ ئەو کەسانەى تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەبن دروست دەکەن.

لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا بەرێوەبەری راگەیاندنى تەندروستى پێشمەرگە رایگەیاند، دەستیانکردوە بە دروستکردنى نەخۆشخانەیەکى ٣٠ قەرەوێڵەیی بۆ ئەو کەسانەى کە توشى ڤیرۆسى کۆرۆرنا دەبن.

ئاماژەى بەوەشکرد، کە نەخۆشخانەکە لەماوەى ١٥ رۆژدا تەواو دەکرێت و لە ١٠ رۆژى یەکەمدا هەیلکەلى بیناکە ئامادە دەکرێت و لە پێنج رۆژیشدا ئامێرەکانى پزیشکى بۆ دابین دەکرێت.

بەڕێوەبەری راگەیاندنى تەندروستى پێشمەرگە ئەوەى خستەڕوو کە ژمارەیەک سەرمایەدارى سلێمانى هاوکاریان پێشکەش کردوە بۆ دروستکردنى ئەو نەخۆشخانەیەو داواشى لەسەرمایەدارەکانی دیکەى سلێمانى کرد بەشدار بن لەو پرۆژەیە.

هاوکات هێرش حەیدەر، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى رووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا لەبارەی نەخۆشخانەکەوە رایگەیاند،”ئێرە نەخۆشخانەیەکى ورد و پێشکەوتووە، هەموو ئەوانەى کە دێنە ئێرە لەپێشدا لە فریاکەوتنەکاندا پشکنینى دیکەیان بۆ کراوە، لێرەش بە ئامێرى پێشکەوتوو جارێکى دیکە دەپشکنرێن”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.