Home » هەواڵ » کوردستانی » سەرۆكی حكومەتی هەرێم  لەگەڵ پاپای ڤاتیكان كۆدەبێتەوە
مەسرور بارزانی

سەرۆكی حكومەتی هەرێم  لەگەڵ پاپای ڤاتیكان كۆدەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەمە 2020/2/16 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای تەواوبوونی كارەكانی كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن، بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكومی، گەیشتە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕۆما لەگەڵ جیوزێپێ كۆنتێ سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا و چەندین بەرپرسی باڵای تری حكومەتی ئیتاڵیا كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی هەماهەنگییەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەكرێت.

هەروەها لە سەردانەكەدا شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە پێكهاتوون لە دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە ونیشتەجێكردن و ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی و خالید شوانی وەزیری هەرێم، دەرفەتەكانی وەبەرهێنان بۆ كۆمپانیا ئیتاڵییەكان تاووتوێ دەكەن.

پاشان لە ڤاتیكان، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ قەداسەتی پاپا كۆدەبێتەوە و باسی پابەندبوونی هەرێمی كوردستان بە پێكەوەژیانی ئایینی و هاندانی گفتوگۆی نێوان ئایینەكان دەكات.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی سەردانەكەی بۆ ئیتاڵیا و ڤاتیكان ڕایگەیاند: “لەگەڵ قەداسەتی پاپا باسی گرنگی پێكەوە ژیانیی ئایینی لە هەرێمی كوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەكەین. شانازی دەكەین كە هەرێمی كوردستان هەوڵی زۆریداوە بۆ بەرەپێشبردنی گفتوگۆی نێوان ئایینەكان و ڕەخساندنی كەشێكی ئارام بۆ پەیڕەوانی تەواوی ئایینەكان لە هەرێمی كوردستان.“

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.