سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند، “ئه‌گه‌ر داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێن خۆپیشاندانی گه‌وره‌تر ده‌كه‌ن.
رۆژی شه‌ممه له پاركی ئازادی شاری سلێمانی ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان له دژی گه‌نده‌ڵی، كه‌می خزمه‌تگوزاریه‌كان و بێكاری خۆپیشاندانیان كرد.
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له كاتی ئاماده‌بوونی له‌و خۆپیشاندانه‌دا وتی، “ئه‌م خۆپیشاندانه ته‌نیا بۆ دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی نییه، به‌ڵكو بۆ گێڕانه‌وه‌ی كه‌رامه‌تی تاكی كورده، ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان جێبهجێنهكرین خۆپیشاندانی گهورهتردهكهن”.
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ڕاشیگه‌یاند، “له‌ماوه‌ی 29 ساڵی ڕابردوودا ده‌سه‌ڵات مه‌به‌ستی بووه هاوڵاتییان بێ ئومێدبن، به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێت له ڕێگه‌ی خۆپیشاندانی هێمنانه‌وه ئومێد بۆ خه‌ڵك بگێڕینه‌وه.”
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ راشیگه‌یاند، “ئێمه به عه‌قل و مه‌نتیق شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ین، ئه‌و شته‌ی كه ئه‌وان نیانه.” ده‌شڵێت، “ده‌سه‌ڵات حه‌زی به توندوتیژیه به‌ڵام ئێمه مه‌ده‌نیانه گۆڕانكاریی ده‌كه‌ین.”