Home » هەواڵ » جێهان » شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی دوو مشك
شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی دوو مشك

شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی دوو مشك

واشنگتۆن پۆست نووسیویه‌تی “بۆ به‌دبه‌ختی شه‌ڕی ده‌سته‌و یه‌خه‌ له‌شوێنێكی گشتی و وێستگه‌ی میترۆ له‌له‌نده‌ن، كه‌ نه‌ك له‌نێوان دوو ئینسان ڕوویدا به‌ڵكو له‌نێوان دوو مشك بوو، وایكرد بچێته‌ مێژووه‌وه‌”.

“شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی وێسگه‌” ناونیشانی فۆتۆیه‌كی (سام رۆڵی) یه‌ كه‌ “دوو مشك” نیشانده‌دات له‌ وێستگه‌یه‌كی میترۆ شه‌ڕیانه‌ له‌سه‌ر پاشماوه‌ی خۆراكی یه‌كێك له‌ ڕێستورانته‌كانی میترۆی له‌نده‌ن،  به‌م فۆتۆیه‌ش خه‌ڵاتی لۆمیكس-ی باشترین فۆتۆی ساڵی، ژیانی ئاژه‌ڵه‌ كێوییه‌كانی، له‌لایه‌ن مۆزه‌خانه‌ی مێژوویی له‌نده‌ن-ه‌وه‌، پێبه‌خشرا.

بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ دوای ده‌ستنیشانكردنی 25 فۆتۆ دێت له‌ كێبڕكێكه‌ كه‌ له‌ 100 وڵاته‌ 48 هه‌زار فۆتۆی ساڵی 2019 پێشكه‌ش كرابوو، دوا واده‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر فۆتۆكان رۆژی 4ی فێبریوه‌ری بوو كه‌ شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی دوو مشك 28 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه‌.

سام رۆڵی له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت:”خۆشحاڵم به‌م بردنه‌وه‌یه‌، هه‌موو خه‌ونی ژیانم ئه‌وه‌ بووه‌ له‌ كێبڕكێیه‌كی وه‌هادا براوه‌ بم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جیاوازییه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ فۆتۆكه‌ی من له‌ ژیانێكی مۆدێرندا چركاوه‌ كه‌ پێشبینی نه‌كراو بووه‌ ڕووبدات”

میكایل دیكسۆن به‌رێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی مێژوویی له‌نده‌ن به‌ واشنگتۆن پۆست-ی وتووه‌، فۆتۆكه‌ی سام داستانێكی بێوێنه‌ی ژیانی ئاژه‌ڵه‌كانی خستۆته‌ڕوو له‌ ژینگه‌یه‌كدا كه‌ ئینسانه‌كان باڵاده‌ستن تێیدا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.