Home » هەواڵ » عێراق » شوان ڕابەر: دەبێت حزبەكان بۆ كاندید كردنی عەللاوی بەوریایی مامەڵە بكەن 
شوان ڕابەر، ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵ

شوان ڕابەر: دەبێت حزبەكان بۆ كاندید كردنی عەللاوی بەوریایی مامەڵە بكەن 

ئەندامێكی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەگەری سەركەوتنی حكومەتی داهاتووی عیراق لاوازە و دەبێ حزبە كوردستانیەكان لەناوخۆیان ئەو پرسە تاوتوێ بكەن، بەیەكەوە بڕیاربدەن بەشداری دەكەن یان نا.

شوان ڕابەر، ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی عیراق  ڕاگەیاند، محەمەد تۆفیق عەللاوی، كە ڕاسپێردراوە بۆ پێكهێنانی حكومەتی عیراق، لەبەردەم كارێكی زۆر سەختدایە.

دەشڵێت: “هۆكاری سەختی قۆناغەكە بەهۆی ئەوەیە، كە حكومەتی ڕابردوو شكستی هێناوە، كەس ئامادە نیە حكومەت وەربگرێت، گەندەڵی بێ سنوورە، عەللاوی هیچ فڕاكسیۆنێك یان حزبێكی خۆی نیە، وێڕای بەردەوامی خۆپیشاندانەكان، خۆپێشاندەران ناوبراویش ڕەت دەكەنەوە، لەهەمان كاتدا حزبەكان لەسەری كۆك نین”.

شوان ڕابەر وتیشی، “لەبەر ئەو كۆمەڵە هۆكارە، گەر حكومەتیش پێكبێت، ئەگەری سەركەوتنی زەحمەتە، بۆیە بۆ كورد باشە نە ڕەتی بكاتەوە نەقبوڵی بكات”.

ئەوەشدەخاتەڕوو، دەبێ حزبە كوردستانیەكان لەناوخۆیان ئەو پرسە تاوتوێ بكەن، بەیەكەوە بڕیاربدەن بەشداری دەكەن یان نا، میكانزمی گفتووگۆكان و پشكی هەرێمیش لەكابینەی نوێ دیاری بكەن و بەدادگەری پشكەكانیش دابەشبكرێن و نوێنەری باش لەبەغداد دابنرێن، بەپچەوانەوە كورد زەرەرمەند دەبێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.