Home » هەواڵ » کوردستانی » فراكسیۆنی یەكێتی ڕاگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە
لۆگۆی یەكێتی

فراكسیۆنی یەكێتی ڕاگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی هەڵوێستی حزبەكە لەسەر حكومەتی نوێی عیراق، ڕاگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە و تێیدا ئەو لێدوان و هەواڵانە ڕەتدەكاتەوە كە لەو بارەیەوە بڵاوكراونەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی كورتی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق كە لەلایەن ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەوە بڵاوكراوەتەوە”فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق ئەو لێدوان و هەواڵانە رەتدەكاتەوە كە لە بارەی هەڵوێستی حزبەوە بەرامبەر حكومەتی نوێی عیراق بەسەرۆكایەتی محەمەد تۆفیق عەلاوی بڵاوكراونەتەوە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق ئەو لێدوان و هەواڵانەی لە بارەی هەڵوێستی یەكێتی بەرامبەر ئالیەتی كاندیدكردنی وەزیرەكانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق بەسەرۆكایەتی محەمەد تۆفیق عەلاوی بڵاوكراونەتەوە، دوورن لە راستییەوە”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.