Home » هەواڵ » جێهان » كۆنگرێس دەسەڵاتەكانی ترەمپ سنووردار دەكات
كۆنگرێسی ئەمریكا

كۆنگرێس دەسەڵاتەكانی ترەمپ سنووردار دەكات

كۆنگرێسی ئەمریكا كار دەكات بڕیاری هەڵگیرساندنی جەنگ لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی وڵاتەكە وەربگرێتەوە.

لەوبارەیەوە ترەمپ وتی “پێویستە پڕۆژە بڕیاری سنوورداركردنی دەسەڵاتەكان بۆ هەڵگیرسانی جەنگ دژی ئێران پەسەند نەكرێت. كارێكی زۆر باشمان كردووە لەگەڵ ئێراندا و ئێستا كاتی ئەوە نییە بێهێزی پیشان بدەین.”

لە وەڵامی ترەمپدا سیناتۆری دیموكراتەكان تیم كەین لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا وتی ” پەیامی هەڵە نانێرین كاتێك پشتیوانی لە فەرمانڕەوایی یاسا دەكەین.”

كەین وتی ” ئەوە پەیامی بەهێزییە بەتایبەتیش بۆ ئەو كەسانە دەدوێت كە لە سەرتاسەری جیهاندا لەسەر شەقامەكان خۆپیشاندان دەكەن، چونكە فەرمانڕەوایی یاسایان دەوێت.”

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.