Home » هەواڵ » جێهان » لەسەر داوای توركیا، كۆبوونەوەی نائاسایی ناتۆ دەستیپێكرد 
ناتۆ

لەسەر داوای توركیا، كۆبوونەوەی نائاسایی ناتۆ دەستیپێكرد 

كۆبوونەوەی نائاسایی هاوپەیمانی ناتۆ لەسەر داوای توركیا دوای هێرشەكانی ئیدلب، دەستی پێكرد.

ئاژانسی ئانادۆڵ بڵاویكردەوە، كۆبوونەوە نائاساییەكەی ناتۆ لەسەر ئاستی ئەندامانی هەمیشەییی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لەبارەی پێشهاتەكانی ئیدلبەوە دەستی پێكرد.

لە كۆبوونەوەكەدا، باڵیۆز باسات ئۆزتورك نوێنەری هەمیشەیی توركیا لە هاوپەیمانی ناتۆ، وتارێك لەبارەی دوا پێشهاتەكانی ئیدلب پێشكەش بكات و زانیاری لەسەر ناوچەكە بداتە نوێنەرە هەمیشەییەكانی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی ناتۆ.

دوای كۆبوونەوەكە، یانس ستۆڵتێنبێرگ سكرتێری گشتیی ناتۆ، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەانیدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە بۆ میدیاكانئاشكرا دەكات.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.