Home » هەواڵ » عێراق » لە 48 كاتژمێری داهاتوو پارەكەی بەغدا رەوانەی هەرێم دەکرێت
پارەكەی بەغدا

لە 48 كاتژمێری داهاتوو پارەكەی بەغدا رەوانەی هەرێم دەکرێت

سەرچاوەیەک لە بەغدا رایگەیاند، بەفەرمانی وەزیری دارایی عێراق بڕیاردرا لە 48 كاتژمێری داهاتوو پارەكەی بەغدا رەوانەی هەرێم بكرێت.

بەگوێرەی سەرچاوەکە مووچەکە لەلایەن بەڕێوەبەرێکی گشتیەوە ڕاگیراوە بەبیانوی ئەوەی دەسەڵاتی ناردنی نەبووە و هەربۆیە وەزیری دارایی بڕیاریداوە كە لەماوەی 48 كاتژمێری داهاتوو پارەكەی بەغدا رەوانەی هەرێم بكرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، وەزیری دارایی سەرزنشتی بەڕێوەبەرەکەی کردوەو ئەگەر هەیە ڕێکاری یاسایی بەرامبەری بگیرێتە بەر.

هەر بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو ڕاگرتنەش لەسەر داوای پەرلەمانتارێکی لیژنەی نەزاهە بووە کە ڕایگەیاندووە هەرێم نەوت و داهاتی گومرگی ڕادەست نەکردوە، بۆیە بەڕێوەبەرەکەش لەسەر ئەو ئەساسە مووچەکەی راگرتووە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.