Home » هەواڵ » کوردستانی » مستەفا چاوڕەش: ناوی هیچ کەسێک بۆ هاوسەرۆکی یەکێتی دیاری نەکراوە
مستەفا چاوڕەش

مستەفا چاوڕەش: ناوی هیچ کەسێک بۆ هاوسەرۆکی یەکێتی دیاری نەکراوە

مستەفا چاوڕەش، سەرپەرشتیاری كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی رایگه‌یاند، تەنها دەنگ لەسەر هاوسەرۆكی دراوە و ناوی هیچ كەسێك وەك هاوسەرۆك دیاری نەكراوە.

وتیشی: “ئەو كەناڵانەی ئەو دەنگۆیەیان بڵاوكردوەتەوە ناحەقیان كردووە و دڵنیاتان دەكەینەوە ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاری دروست و باش لە پێناو خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەدات”.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە کۆبوونەوەدایە و گفتوگۆ لەبارەی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکەیانەوە دەکەن، پێشتریش لەزنجیرەیەک کۆبوونەوەدا ئەو ئەنجومەنە بەشێک لە ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندکرد.

ھەر لە کۆبوونەوەکاندا بەکۆی دەنگی ئەندامان ناوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی یەکێتی بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی گۆڕدرا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر وا بڵاوکرایەوە کە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ھەریەک لە بافڵ تاڵەبانی و لاھور جەنگی وەک ھاوسەرۆکانی ئەو حزبە دیاریکردبێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.