ئەمڕۆ دانیشتنی كۆتایی كەیسەكەی مەلا مەزهەر خوراسانی، ئەنجامدرا، دادگا دوای لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكە بڕیاریدا ئەو مەلا ئاینیە بە بێ تاوانی بناسێنێت و تاماوەی 30 رۆژ مافی پێداچونەوە بۆ بڕیاری دادگا لەلایەن سكاڵاكارانەوە هەیە.
لە لێدوانێكدا مەلا مەزهەر وتی: دوێنێ بەهۆی دۆسیەكەی منەوە دایكم و خێزانم و كەسوكارم نارەحەت بوون و دڵی هەموو ئەو ئافرەتانەیان عاجز كردووە، پێشتر من داوام كردبوو تا ئەمڕۆ داوای لێبوردن بكەن بۆیە من وەك خۆم دەیانبورم بەڵام پێویستە داوای لێبوردن لە خوا بكەن.
ئەو وتیشی: من ئەم بابەتە دەدەمە بەردەستی پارێزەرەكانم بۆ ئەوەی ئەگەر بە پێویستیان زانی سكاڵای یاسایی تۆمار بكەن ئەگەر داوای لێبوردن نەكەن بۆ ئەوەی داوای قەرەبوی مادی و مەعنەوی بۆ من بكەن.
پێشتر رێكخراوەكانی ژنان سكاڵایان لە دادگای كەتنی 4ی هەولێر تۆمار كردبوو بە تۆمەتی سوكایەتی و ناوزڕاندن بە ژنان و رێكخراوەكانی ژنان و چالاكوانانی ئەو بوارە.