Home » هەواڵ » جێهان » ناتۆ بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ئیدلب كۆدەبێتەوە
لۆگۆی (ناتۆ)

ناتۆ بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ئیدلب كۆدەبێتەوە

لەسەر داواكاری توركیا، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ئیدلب كۆدەبێتەوە.

هەرچەندە چەند هەفتەیەكە سوریا و توركیا لە ئیدلب هێرشەكانیان بۆسەر یەكتر بەردەوامە و ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا كۆتایی ئەم مانگەی بۆ كشانەوەی هێزەكانی سوریا دانا لەو ناوچەیە، بەڵام شەوی ڕابردوو یەكەیەكی سەربازی سوپای توركیا لە ئیدلب لەلایەن ڕوسیاوە بۆردومان كرا و بەهۆیەوە زیاتر لە 30 سەرباز كوژراون و توركیاش پەنجەی تۆمەت ئاڕاستەی ڕوسیا دەكات لەوبارەوە.

لای خۆشییەوە وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، توركیا ئێمەی ئاگادارنەكردووەتەوە لە بوونی سەربازەكانی لە ئیدلب.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.