Home » هەواڵ » جێهان » نه‌رویج مه‌لا كرێكار راده‌ستی ئیتاڵیا ده‌كات
مه‌لا كرێكار

نه‌رویج مه‌لا كرێكار راده‌ستی ئیتاڵیا ده‌كات

رۆژی چوارشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی دادی نه‌رویج بڕیاریدا مه‌لا كرێكار راده‌ستی ئیتاڵیا بكات.

میدیاكانی نه‌رویج بڵاویانكرده‌وه‌  وه‌زاره‌تی دادی ئه‌و وڵاته‌ بڕیاری داوه‌ نه‌جمه‌دین فه‌ره‌ج ئه‌حمه‌د، ناسراو به‌ مه‌لا كرێكار راده‌ستی ئیتاڵیا بكات.

باسیان له‌وه‌شكردووه‌، مه‌لا كرێكار هه‌وڵی زۆری داوه‌ بۆ پاشگه‌زكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌رویج و راده‌ستنه‌كردنی كه‌یسه‌كه‌ی به‌ ئیتاڵیا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌.

لای خۆیه‌وه‌ پارێزه‌ره‌كه‌ی مه‌لا كرێكار رایگه‌یاندوه‌، داوا له‌ دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپی ده‌كات تا ده‌ستێوه‌ردان له‌ كه‌یسه‌كه‌دا بكات و رێگه‌ نه‌دات به‌ راده‌ستكردنی بریگرته‌كه‌ی به‌ ئیتاڵیا.

له‌ ساڵی 2015دا، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیتاڵیا رایانگه‌یاند: “به‌ تۆمه‌تی پلاندانان بۆ كرده‌وه‌ی توندوتیژی، 15 ئه‌ندامی گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان، له‌ناویشیاندا مه‌لا كرێكار، له‌ شه‌ش وڵاتی ئه‌وروپادا ده‌ستگیركراون و داوای راده‌ستكردنی مه‌لا كرێكاریان له‌ نه‌رویج كردبوو.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.