Home » هەواڵ » کوردستانی » نوسینگه‌ی راستاندنی به‌ڵگه‌نامه‌یی له‌ سلێمانی كرایه‌وه‌
سلێمانی

نوسینگه‌ی راستاندنی به‌ڵگه‌نامه‌یی له‌ سلێمانی كرایه‌وه‌

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و به‌رپرسانی هه‌رێم و پارێزگای سلێمانی، نوسینگه‌ی راستاندنی به‌ڵگه‌نامه‌یی له‌ شاری سلێمانی كرایه‌وه‌.

له‌ پاش كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌كه‌، محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، نوسینگه‌كه‌ یارمه‌تی خه‌ڵكی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌دات بۆ راپه‌ڕاندنی هه‌موو جۆره‌كانی پشتگیریكردن و ئاسانكاریه‌كه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی راپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان له‌ به‌غدا.

هه‌روه‌ها وتی “پشت به‌خوا نوسینگه‌كه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی خێر بۆ سلێمانی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق”.

لای خۆیشیه‌وه‌ سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی “ئه‌م نوسینگه‌یه‌ كارئاسانییه‌ك بۆ هاووڵاتیان ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌كانیان له‌ سلێمانی، كه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر كرایه‌وه‌، هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتی ته‌واوی ئه‌م نوسینگانه‌ ده‌كات بۆ پشتیوانیكردنی هاووڵاتیان”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.