Home » هەواڵ » کوردستانی » ڕووداوێكی هاتووچۆی سەیر لە سلێمانی ڕویدا
ڕووداوێكی هاتووچۆی سەیر -سلێمانی

ڕووداوێكی هاتووچۆی سەیر لە سلێمانی ڕویدا

بەپێی وێنەیەك كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبۆوەتەوە، ڕووداوێكی هاتووچۆی سەیر لە پارێزگەی سلێمانی ڕویدا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا وێنەی ڕووداوێكی هاتووچۆ كە لە گەڕەكی شەهیدانی سەرچنار لە سلێمانی ڕویداوە، بڵاوكراوەتەوە و تێیدا ئۆتۆمبیلێك دردەكەوێت كە بەسەر دیوارێكی ڕاگرەوە گیرساوەتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، ئۆتۆمبیلەكە لەكاتێكدا بۆ دواوە گەڕاوەتەوە، بە دیوارەكە گیرساوەتەوە و خۆشبەختانە لە ڕووداوەكەدا كەس نەبۆتە قوربانی.

ڕووداوەكانی هاتووچۆ لە پارێزگەكانی هەرێمی كوردستان لەم چەند ساڵەی دواییدا بەشێوەیەكی بەرچاو ڕوویان لە زیادبوون كردووە، بە بۆچوونی شارەزایانی بوارەكەش، هەندێكیان پەیوەندییان بە  پابەندنەبوونی شۆفێرانەوە هەیە بە ڕێنماییەكانی هاتووچۆ و هەندێكی ترییان بەهۆی خراپی ڕێگەوبانەكانەوە ڕوودەدەن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.