كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەت ژمارەیەك هەلی كار بۆ دەچووانی چەند بەشێكی زانكۆ و پەیمانگا ڕادەگەیەنێت و قائیمقامیەتی چەمچەماڵ-یش دەڵێت: “گرێبەستەكە بۆ 10 ساڵە”.
قائیمقامیەتی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە پیناو خزمەتكردنی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكانی سنوری شارۆچكەكەمان، بەهەوڵی قائیمقامی چەمچەماڵ لیژنەی ناو تۆماركردنی (ڕیكخراوی گەشەپیدانی ئابووری) ناوتۆماركردنی دەرچووانی بەشەكانی (كشتوكاڵ، كۆمپیوتەر، جوگرافیا) دەهێنێتە شارۆچكەی چەمچەماڵ.
ڕاشیگەیاندووە، لیژنەكە بۆماوەی یەك ڕۆژ ناوی دەرچووانی ئەو بەشانە تۆمار دەكەن و داواكار پێویستە (سی ڤی) پێبێت.
جەختیشی كردۆتەوە، هەلی كارەكە بۆ كەرتی تایبەتە و بە گرێبەستیكی ۱۰ ساڵی دەبێت لەگەڵ كۆمپانیای (الفیحاو الزهبی) .
ئاشكراشی كردووە، شوێنی ناوتۆماركردن لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ دەبێت لە ڕۆژی یەك شەممە ۲۳/ ۲/ ۲۰۲۰ لە كاتژمێر ۹ی بەیانی بۆ ٤ی ئێوارە و تەنها یەك ڕۆژە.